دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆتاییهات

كەمێك پێش ئێستا دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان كۆتاییهات و بەپێی زانیارییەكان پڕۆسەكە بە شێوەیەكی سەركەوتووانە بەڕێوەچوو.

لە كاتژمێر 7ی بەیانیی ئەمڕۆوە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەستیپێكرد، لەم هەڵبژاردنەدا كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و ئاوارەبووان مافی دەنگدان و بەشداریكردنیان هەیە.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت 24 كاتژمێر دوای دەنگدانی گشتی كە ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتی پێكەوە رادەگەیەنرێت.

بەپێی زانیارییەكان، سەرەتا دەنگەكان لە رێگای سیستمی ئەلیكترۆنییەوە دەگەڕێتەوە بەغداد و دواتر دەستدەكرێت بە جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان كە لە عێراق و هەرێمی كوردستان 565 بنكە و 2367 وێستگە هەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەدەپە: داعش لەناوچەكانی دەسەڵاتی توركیاوە چوونەتە حەسەكە و چەكی ناتۆیان پێیە

هەدەپە دڵنیایە لەوەی هێرشی ئەمدواییەی داعش بۆسەر بەندیخانەی غوێرانی حەسەكە، لایەنی دیكەی لەپشتەوەیە، بۆیە داوای لێكۆڵینەوە دەكات، بە…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: تا ئێستا حکومەتی عێراق هیچ وەڵامێکی باش و کردەیی هەرێمی نەداوەتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان لەلایەن شاندەکەیەوە کە ڕەوانەی بەغدادیکردووە نیازپاکی نیشانداوە، بەڵام تا ئێستا…
Total
0
Share