هەنگاوێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوو راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی فەرمانبەران لە ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و ئەگەر بخرێتە سەر “حاكیمە” كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستنابێت و لە بنەڕەتدا هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەیە.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێك لە كێشەكانی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بابەتی ئینفاقی فیعلییە كە كێشەی بۆ ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان دروستكردووە و یاسای بودجەش وەك هەر یاسایەكی دیكە هەمواردەكرێتەوە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا ئەنجومەنی نوێنەران لە پشووی وەرزی یاساداناندایە و پەرلەمان سەرۆكی نییە و پێویستی بە هەڵبژاردنی سەرۆكێك هەیە و ئەگەر یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە دەكەوێتە كۆتایی مانگی یەكی ساڵی داهاتووەوە.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و بخرێتە سەر “حاكیمە” گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆران دروستنابێت و هەمواركردنەوەكەش بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی لەبارەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتییانی هەڵەبجە دەتوانن لەڕێی ئەپێکەوە ناوی خۆیان تۆماربکەن و پسووڵەی خۆراکەکەیان بکەنە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دوا هەڵوێستی لەبارەی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆمەوە راگەیاند

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ئەوان دەسەڵاتی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و داراییان بەرامبەر کۆمپانیاکانی (ئاسیاسێڵ، کۆرەک تیلیکۆم و زەین)…
Total
0
Share