سێ منداڵی کورد بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستدا

شەوی ڕابردوو، بەهۆی غازەوە سێ منداڵی خێزانێک لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی ‏کوردستان گیانیان لەدەستداوە.‏

لەبارەی ڕووداوەكەوە، سیروان فەتاحی، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرا لە سەقز، ‏ڕایگەیاندووە، “بەیانی ئەمڕۆ داوای هاوکاری لە ئێمە کرا، لەماوەی سێ خولەکدا ‏گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە لە گەڕەکی حاجی ئاوا، تیمەکە لەگەڵ گەیشتنیان پشکنینیان بۆ ‏ئەو سێ منداڵە  کرد، بەڵام دەرکەوت کە هەر شەو بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستداوە”.‏

بە وتەی سیروان فەتاحی، دایک و باوکی ئەو سێ منداڵە لەناو هەمان خانوودا بوون، ‏بەڵام بەهۆی شوێنی منداڵەکان و کێشەیەک لە هەواکێشی ماڵەکەدا ئەو کارەساتە ڕوویداوە.‏

بە وتەی بەرپرسی فریاکەوتنی خێرا لە سەقز، منداڵەکان دوو کچی 10 ساڵ و 14 ساڵ و ‏کوڕێکی 16 ساڵ بوون، دایک و باوکیان سەلامەتن.‏

شاری سەقز بە 226 هەزار کەسەوە دووەم قەرەباڵغترین شاری پارێزگای سنەی ‏ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ساڵانە بەهۆی کێشەی غازی ماڵان و هەواکێشەوە چەندین ‏حاڵەتی لەو شێوەیەی تێدا تۆمار دەکرێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانەوە رایگەیاند، ”مووچەکانیان بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەشدەکرێت”.…
Total
0
Share