رێبوار تەها: سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ پشتیوانیكردنە لە خەڵكی خۆڕاگری كەركوك

سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ پشتیوانیكردنە لە خەڵكی خۆڕاگری كەركوك و سەردانەكەشی ئەو پەیامەیە كە كۆتایی بە ئیدارە خۆسەپێنەكەی كەركوك هاتووە.

رێبوار تەها سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كەركوك بۆ پشتیوانیكردنە لە خەڵكی خۆڕاگری شارەكە و سەردانەكەشی ئەو پەیامەیە كە كۆتایی هاتووە بە ئیدارە خۆسەپێنەكەی كەركوك.

راشیگەیاند، لە یەكەم چركە ساتی دەنگداندا كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی لە كەركوك دێت و پۆستی پارێزگاری كەركوك وەردەگرینەوە و داوا لە هاوڵاتییانی كەركوك دەكەین بەشداریی دەنگدان بكەن.

بابەتی پێشتر

سبەی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی و كەركوك دوانەیەكی لێكدانەبڕاون و هەرواش دەمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share