ڕووداوی هاتوچۆكەی عومرەكاران كوردی تیابووە؟

مەراسیمی حەج فۆتۆ: ڕۆیتەرز

دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە باوك و كچێكی عومرەكاری كورد لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە، بەرپرسێكی ئەوقاف ڕەتیدەكاتەوە و بە ناڕاست ناویدەبات.

نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو باوك و كچەی وێنەیان بڵاوكرایەوە كە گوایە كوردن و لە ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە ڕاست نییە، لە ڕووداوەكەدا هیچ عومرەكارێكی كورد بوونی نییە.

وتیشی، “تائێستا هیچ عومرەكارێكی كورد گیانیلەدەستنەداوە”.

لێدوانی ئەو بەرپرسەی ئەوقاف لەكاتێكدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ وا بڵاوكرایەوە كە لە کاتی گەڕانەوەیان لە عەمرە دوو عەمرەكاری كورد بەناوی (حاجی کەمال و سازگاری کچی) پاسەکەیان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و بریندارکردنی دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هێرشیان کردبووە سەر کەسێک و برینداریانکردبوو. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

فەهمی بورهان: کارنامەکەی عەلی زەیدی هیچ ڕووبەرێکی بۆ کێشە دەستوورییەکانی کورد تێدا نییە

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەى گشتیی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،…
Total
0
Share