بەرپرسێكی پێشووی حكومی كۆچی دواییكرد

بەڕێوەبەری پێشووی پاسپۆرتی هەڵەبجە كۆچی دواییكرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ عەقید سالار سەردار، بەڕێوەبەری پێشووی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دواییكرد.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە پەیامێكدا وێرای گەیاندنی پرسە و هاوخەمی رایگەیاند، “عەقید سالار لەماوەی کارکردنیدا لە پارێزگای هەڵەبجە خزمەتێکی گەورەی هاوڵاتیانی کردووە و هەمیشە بەڕێزەوە لە ماندووبوونەکانی دەڕوانین”.

دوای جێهێشتنی پۆستەكەی لە هەڵەبجە، عەقید سالار وەك ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە ئەركدا بوو.

بابەتی پێشتر

چۆمان هەردی لەبارەی خەڵاتەکەیەوە دەدوێت

بابەتی دواتر

عیماد ئەحمەد: یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە وادەی خۆیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share