باڵیۆزی ئەمریكا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییانی رووداوی ئاگرەكەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكات.
ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق پەیامێكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس(تویتەری پێشوو) بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، دڵتەنگین بە گیانلەدەستدانی ئەو كەسانەی لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە سۆران گیانیان لەدەستدا.
هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییانی رووداوی ئاگرەكەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەین.