ئاماری قەرزی هاوبەشانی کارەبا لە چەمچەماڵ بڵاوکرایەوە

کارەبای سلێمانی ئاماری قەرزی هاوبەشانی کارەبا لە چەمچەماڵ بڵاوکردەوە کە تیایدا زیاتر لە شەش هەزار کەس هیچ قەرزێکیان لا نییە و یەک هاوبەشیش بڕی 10 ملیۆن دینار قەرزارە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی کۆتا ئاماری هاوبەشانی کارەبا و رێژەی قەرزەکانی هاوبەشانی مالانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ 53 هەزار و 237 هاوبەشی کارەبا بوونی هەیە، لەو ژمارەیەش 47 هەزار و 302 هاوبەشی ماڵانن.

ئاماژەی بەوەشدا، لە 53 هەزار و 237 هاوبەش، شەش هەزار و 378 هاوبەشی کارەبا هیچ قەرزێکیان لانییە و تەنها یەک هاوبەش بڕی 10 ملیۆن دیناری قەرزارە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەشت هەزار و 422  هاوبەش كەمتر لە 100 هەزار دینار قەرزارن.

15 هەزار و 983 هاوبەش بڕی 100,000 بۆ 500,000 دینار قەرزارن.

12 هەزار و 304 هاوبەش بڕی 100,000 بۆ 1 ملیۆن دینار قەرزارن.

چوار هەزار و 122 هاوبەش بڕی 1 بۆ 2  ملیۆن دینار قەرزارن.

92 هاوبەش دوو بۆ 10 ملیۆن دینار قەرزارن.

تەنها یەک هاوبەش سەروو 10 ملیۆن دینار قەرزارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی پاككردنەوەی لە ناوچە گەشتیارییەكان دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكی پاككردنەوەی لە ناوچە گەشتیارییەكان دەستپێكرد كە بەهۆی بەجێهشتنی پاشماوەی خۆڵ وخاشاك ناوچەكە دەشێوێت.…
Total
0
Share