وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، گۆڤارە زانستییەكانی هەرێمی كوردستان لە پلاتفۆڕمێكدا كۆدەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەپێناو گەشەپیدانی تواناو كوالێتیی توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی كوردستان و كۆكردنەوەی گۆڤارە زانستییەكانی زانكۆكان، ئەنجومەنی باڵای توێژینەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، سەرجەم گۆڤارە زانستییەكانی زانكۆكانی كوردستان لە پلاتفۆرمێكدا كۆدەكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم ماڵپەرە تایبەتە بە كۆكردنەوەی سەرجەم گۆڤارە زانستییەكانی هەرێمی كوردستان، ئامانج لەم هەنگاوەش ئاسانكارییە بۆ مامۆستایان و توێژەران بەمەبەستی دەستخستنی سەرجەم سەرچاوەكانی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی.

لە پلاتفۆرمەكەی ئەنجومەنی باڵای توێژینەوەدا، گۆڤارەكان بە پێی لیستی زانكۆكان و جۆرێتیی بابەتی بڵاوكردنەوە پۆلێنكراون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پلاتفۆرمی گۆڤارە زانستییەكانی كوردستان، لە ڕێگەی لینكی www.kasj.krd بەردەستە و گشت گۆڤارە زانستییەكانی هەرێمی كوردستانی تێدا كۆكراونەتەوە لە ئێستادا دەخرێتە بەردەستی توێژەران و مامۆستایان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ عەلی باپیر: بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ و پێگەی جەنابتان و کۆمەڵی دادگەری دەڕوانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی باپر،…
Total
0
Share