ئۆستن بۆ سودانی: مافی وەڵامدانەوەی هێرشەكانمان هەیە

وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی مافی وەڵامی یەكلاكەرەوەی هێرشە مووشەكییەكانی هەیە.

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا شەوی رابردوو پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبارەی رووداوی هێرشكردنەسەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغداد ئەنجامدا.

پێنتاگۆن لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “ئۆستن بە سودانی راگەیاندووە، ویلایەتە یەكگرتووەكان مافی وەڵامی یەكلاكەرەوەی هەیە بۆ ئەو هێرشە مووشەكییانەی بنكە دیپلۆماسییەكان و نێردە دیپلۆماتییەكان رووبەڕوویان دەبنەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو هێرشانەی لەلایەن گروپ و میلیشیاكانەوە ئەنجامدەدرێن، سەروەری و سەقامگیریی عێراق تێكدەدەن، هەڕەشەن بۆ سەر سەلامەتیی هاوڵاتییانی مەدەنی و رێگرن لە هەڵمەتی شكستهێنان بە داعش، بۆیە پێویستە بەخێرایی بوەستێندرێن.

لە پەیوەندییەكەدا، پابەندبوونی حكومەتی عێراق بە پارێزگاری لە دیپلۆمات و ئەوانەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و دامەزراوەكاندا كاردەكەن تاوتوێكرا.

ئۆستن پێشوازی لە راگەیەندراوەكەی سودانی-یش كرد كە ئیدانەی هێرشەكەی كرد و بە كارێكی “تیرۆرستی” ناویبرد كە ئاسایشی ناوخۆی وڵات رووبەڕووی مەترسی دەكاتەوە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

کوڕەکەی بایدن بە خۆدزینەوە لە باج تۆمەتبارکرا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share