داهاتی گەیاندنی خواردن لە رێگای ئینتەرنێتەوە لە عێراق 800 ملیۆن تێدەپەڕێنێت

پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ داواکردنی خواردن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە و گەیاندنی لە عێراق بگاتە 845 ملیۆن دۆلار.

بەپێی داتایەک، ئەمساڵ بازاڕی گەیاندنی خواردن بە رێژەی %19.40 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ساڵ بگاتە 845 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

پێشبینی دەکرێت بۆ ساڵی داهاتوو رێژەی گەشەکردنی ئەم بازاڕە بۆ %26، بەرزببێتەوە و تا ساڵی 2028 بگاتە دوو ملیار دۆلاری ئەمریکی

لە ئاستی جیهاندا لە رووی داهاتی داواکردنی خواردن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە چین لە پلەی یەکەمدایە و ئەمساڵ لەو رێگەیەوە 395.90 ملیار دۆلار داهاتی بووە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

تورکیا و یۆنان پەیوەندییەکانیان ئاساییدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share