بەرزکردنەوەی کوالێتی کاڵای هەناردەکراو بۆ هەرێم لەگەڵ بازرگانە ئێرانییەکان باسکراوە

لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لە نێوان کۆمپانیا ئێرانییەکان و ژورە بازرگانییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە پرسی بەرزکردنەوەی کوالێتی کاڵای هەناردەکراو بۆ هەرێم کراوە.

پێشتر سەرۆکی ژوری بازرگانیی سنە ڕایگەیاندبوو، یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کاڵای ئێرانی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بابەتی کوالێتی نزمی کاڵایە.

ڕۆژی چوارشەممە،23 ی حوزەیران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان بازرگانان و به‌ڕێوبه‌رانی كۆمپانیا ئێرانیه‌كانی به‌شدار له‌ دووه‌مین پێشانگای تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ژوره‌كانی بازرگانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بەڕێوەچووە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و مەهدی شوستەری، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ئامادەبوون، باس لە بەرزکردنەوەی کوالێتی کاڵای هەناردەکراو بۆ هەرێم کراوە.

مانگی ڕابردوو کەمال حوسەینی، سەرۆکی ژوری بازرگانیی سنە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ڕایگەیاند، “بە چەند هۆکارێک تورکیا شوێنی ئێران دەگرێتەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا، هۆکارەکانیش ناڕێکی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێم و بێکوالێتی کاڵاکانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی بۆ فراكسیۆنی پارتی: خۆسەپێن پارتییەکەی خۆتانە کە بووەتە کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەر

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان وتارێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا پارتی بە “کەواسوری بەر لەشکری…
Total
0
Share