بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بە مووچەخۆران راگیرا

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی رایدەگەیەنێت، ئەو كۆمپانیایەی رێككەوتنمان لەگەڵیان هەبوو بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بۆ كارمەندانی تەندروستی بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە پێدانی ئۆتۆمبێلی بە شێوەی قیست بە كاتی راگرتووە و كۆمپانیاكە دوای سەری ساڵی نوێ بڕیاری كۆتایی دەدات.
هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر رێككەوتنێكمان لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدا بە دوو شێواز ئۆتۆمبێل بۆ كارمەندانی تەندروستی دابینبكرێت كە بە شێوەی كاش و بۆ ئەوەش داشكاندن دەكرێت و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكە بێ بەرامبەرە و ئەوانەی بە قیست بووە بانكی تێنەكەوتووە و داشكاندنیان بۆ دەكرا و تابلۆ بێ بەرامبەربووە.
راشیگەیاند، ئێستا بارودۆخی مووچە خراپە و قیست نادرێت و كۆمپانیاكە پارەیەكی زۆری چووەتە قەرزەوە و چەند رۆژێكە كۆمپانیاكە پێدانی ئۆتۆمبێلی بە قیست راگرتوو و هۆكارەكەشی ئەوەیە كە بەهۆی مووچەوە پارەیەكی زۆری چووەتە قەرزەوە.
ئاشكراشیكرد، ئاگاداركراینەوە دوای سەری ساڵی نوێ كۆمپانیاكە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات و بڕیاری كۆتایی دەدات كە دووبارە ئۆتۆمبێل بە قیست بە كارمەندانی تەندروستی دەدات یاخود نا.
بابەتی پێشتر

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

سودانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share