وردەکاریی دابەشنەکردنی 15 ملیار دیناری جوتیارانی هەرێم

جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە جوتیارانەوە زانیارییمان بە دەست گەیشتووە کە 15 ملیار دیناری جوتیارانی گەیشتووەتە هەرێم، بەڵام دابەشنەکراوە.

شوان کەریم جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێمە زانیارییەکەمان لە جوتیارانەوە بە دەست گەیشتووە کە بڕی 15 ملیار دیناری گەنمی ساڵانی ڕابردوو لە بەغدادەوە گەیشتووەتە هەرێم، بەڵام دابەشنەکراوە، بۆ ئەم مەبەستەش لە ناو لیژنەکەی خۆماندا لیژنەیەکی لاوەکیمان دروستکردووە ئەوان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەبارەیەوە”.

باسی لەوەش کرد، “بە پێی سیستەمی بانک، پارەی ئەو بەروبومانەی لە بەغدادەوە دێت، لە سەدا پۆینتێکی لێدەهێڵنەوە بۆ ئەوەی ئەگەر کەموکورتییەک هەبوو پێی پڕبکەنەوە، دیارە ئەم پارەیەش هی چەند ساڵێکە و کۆبووەتەوە و بووەتە 15 ملیار، ئێمەش لێکۆڵینەوە دەکەین و دواتر ئەنجامەکانی ئاشکرا دەکەین”.

ئاشکراشی کرد، “پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ بەشێوەیەکی باش دابەشکراوە، بەڵام هی ساڵەکانی دیکە زیاتر لە 300 ملیار ماوە دوو هەفتە لەمەو پێش مستەفا کازمی بڕیاریدا ڕۆژی دواتر پارەکە بنێرێت، بەڵام تا ئێستا نەیانناردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی بەشێك لە وڵاتان بە تاقیكردنەوە دەبێت
سیستمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەگۆڕدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێندرێتەوە و دەشڵێت، کاردەکات بۆ گۆڕینی…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە سەبارەت بە لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کاری لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێلیان رێکخستووەتەوە و لەمەو بەدوا بە شێوازێکی دیکە کاردەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share