ساڵی 2023 گەرمترین ساڵە لە مێژووی تۆمارکراوی زەویدا

روانگەی ئەوروپی کۆپەرنیکۆس رایگەیاند، “ساڵی 2023 دەبێتە گەرمترین ساڵی مێژووی تۆمارکراوی زەوی”.

لەبارەی گەرمبوونی زەوی روانگەی ئەوروپی کۆپەرنیکۆس ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمساڵ دەبێتە گەرمترین ساڵی مێژووی تۆمارکراوی زەوی، دوای ئەوەی لە شەش مانگی ئەمساڵدا پلەکانی گەرما ژمارەی پێوانەییان شکاند”.

بەگوێرەی روانگەکە تێکڕای پلەی گەرمی جیهان لە ساڵی 2023 دا 1.46 پلەی سەدی زیاترە لە سەردەمی پێش شۆڕشی پیشەسازی، هاوکات پێشتریش هۆشداریدرابوو کە رەنگە ساڵی 2023 نازناوی گەرمترین ساڵی مێژووی تۆمارکراو لە ساڵی 2016 وەربگرێت.

زانایانی کەشوهەواش جەختلەوە دەکەنەوە کە پێدەچێت ساڵی 2023 گەرمترین ساڵی مێژووی زەوی بێت لە ماوەی زیاتر لە 100 هەزار ساڵی رابردوودا.

بابەتی پێشتر

کوندەپەپویەک گەشتی شاندێکی هەرێمی هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

لە فلیپین پاسێک لەسەر شاخ کەوتە خوارەوە و 28 کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share