باشترین ئەو چەرەسانەی سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینن

ئەگەر دەخوازیت لەنێوان ژەمەكانتدا، ژەمێكی سووك و تەندروست بخۆیت، چەرەس باشترین بژاردەیە. ئەگەریش دەتەوێت خواردنی پرۆتین زیادبكەیت، هەر چەرەسەكان باشترین پرۆتینت بۆ دەستەبەردەكەن.

چەرەس بە سەرچاوەیەكی زۆر باشی پرۆتینی رووەكی، ڤیتامینەكان، كانزا و ریشاڵ دادەنرێت. بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، زیادكردنی چەرەس بۆ سیستمی خۆراكیت، چەندین سوودت پێدەگەیەنێت، وەك زیادكردنی هەست بە تێربوون و رێكخستنی كێشێكی تەندروست، بەتایبەت بۆ ئەوانەی لەڕووی جەستەیی چالاكن یان ئەوانەی كار لەسەر بونیادنانی ماسولكە دەكەن.

باشترین جۆرەكانی چەرەس، لەڕووی پرۆتینی رووەكیەوە بریتین لە:

عەلی بابا: نزیكەی 20.5 گرام پرۆتین لەهەر نیو كوپێكیدا هەیە. بە بژاردەیەكی باشی چەرەسە پرۆتین زۆرەكان دادەنرێت، هەروەها سەرچاوەیەكی باشی مەگنیسیۆمە و، هۆكارە بۆ رێكخستنی ئاستی شەكر لە خوێندا.

بادەم: 16.5 گرام پرۆتین لە هەر نیو كوپێكدا دەستەبەردەكات، هەروەها بڕێكی باش ریشاڵی ڤیتامین H و كانزا بنەڕەتییەكانی وەك مەگنسیۆم-ی تیایە.

فستق: بە رەنگە سەرنجڕاكێش و توێكەڵە قلیشاوە رەقەكەیەوە، نزیكەی 12 گرام پرۆتین لە هەر نیو كوپێكیدا هەیە. سەرەڕای ئەوەی سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، چەورییە تەندروستەكان، ڤیتامینەكان، كانزاكان و دژە ئۆكسانەكانی وەك فلافۆنۆدیدات و ئەنسۆسیانین كە وایلێدەكات دژە هەوكردنێكی بەهێز بێت.

گازۆ: سەرەڕای تامە خۆشەكەی، نزیكەی 10 گرام پرۆتین لە هەر نیو كوپێكدا فەراهەم دەكات.

گوێزی بەرازیلی: جۆرێكی تایبەتی چەرەسە كە 4.75 گرام پرۆتین لە هەر نیو كوپێكیدا هەیە، هەروەها چەوری تەندروست، ریشاڵ و سەرچاوەی خۆراكیی دیكە لەخۆدەگرێت.

س: DW

بابەتی پێشتر

سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

گەرمیان.. پێدانی پاسپۆرت راگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share