سۆران.. بەهۆی بەفرەوە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و شەش کەس بوونە قوربانی

ئەمڕۆ لە سەیرانگەی پرژێ لە قەزای سۆران ئۆتۆمبێلێک بەهۆی بەفرەوە هەڵدێرا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە رووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری هەڵدێران و لەکۆنتڕۆڵ دەرچوون لە قەزای چۆمان لە سەیرانگای پرژێ بەهۆی بەفرەوە روویدا، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری توێتا لاندکروز رەنگی سپی بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی تیمەکانمان توانرا دوو تەرم لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دەربهێنن کە گیریان خواردبوو بەهاوکاری هاوڵاتییان و تیمەکانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە کە دانیشتووی قەزای چۆمان بوو گیانیلەدەستدا و دوو هاوڵاتیش کە

بە رەگەز عەرەب بوون گیانیان لەدەستدا ، هەروەها سێ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون، کە بەمەبەستی گەشت روویان لەم ناوچەیە کردبوو.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کەسوکاری نیاز دەرگەڵەیی کرد

بابەتی دواتر

هاتوچۆ پرۆژەی تۆماری ئەلیكترۆنیی ئۆتۆمبێل دەخاتەكار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئاسانکاریی تەواو دەکەین بۆ ئەو گەنجانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی کار و بزنسی خۆیان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا(USAID)  ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم…
Total
0
Share