ئەمڕۆ نزار ئامێدی بە رەسمی لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندیدکرا.
چەند زانیارییەک لەسەر نزار ئامێدی:
ساڵی 1968 لە شارۆچکەی ئامێدی لەدایکبووە.
خێزاندارە و خاوەنی 4 منداڵە.
هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاریی میکانیک.
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و بەرپرسی نووسینگەی مەکتەبی سیاسییە لە بەغداد.
2022 تاوەکو 2024 وەزیری ژینگەی عێراق بووە.
لەساڵی 2005 تاوەکو 2022 کە دەکاتە 17 ساڵ راوێژکاری هەر سێ سەرۆککۆماری پێشوو (مام جەلال، د. فوئاد مەعسوم و د. بەرهەم ساڵح) بووە.
لە ساڵی 1993 تاوەکو 2003، لە نووسینگەی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کاری کردووە.
رۆژی 5ی کانوونی دووەمی 2026 بە رەسمی بووە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.