رووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک – هەولێر سێ کەس بوونە قوربانی.

رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویداوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

لە دوای رووداوەکە لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share