شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی کەشێکی زستانە ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسکەی توند دەبێت، لە هەندێک شوێنیشدا ئەگەری بارینی تەرزە و دروستبوونی لافاویش هەیە، بۆ کاتەکانی شەویش بارانبارینی پچڕپچڕ و مامناوەند بەردەوامدەبێت.
وتیشی، سبەی دووشەممە، بارستەهەوایەکی سارد دەگاتە ناوچەکانمان، هەروەها بارانبارینی مامناوەند و پچڕپچڕ، بەتایبەت لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە بەردەوامدەبێت، لە هەندێک کاتیشدا تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت، لە ئەنجامی کاریگەریی ئەو بارستەهەوا ساردەدا، هەست بە کەشێکی زستانەیی دەکرێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری حاجی ئۆمەران بەفر دەبارێت، لە کاتەکانی شەویشدا کەشوهەوا بە تەواوی جێگیردەبێتەوە.