بانکی ناوەندی ئەمڕۆ نزیکەی 220 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و نزیکەی 220 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 219 ملیۆن و 957 هەزار و 731 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 198 ملیۆن و 137 هەزار و 731 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 21 ملیۆن و 820 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 30ی مانگ بوو کە تێیدا زیاتر لە 214 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

جەمال كۆچەر: لەم هەفتەیەدا بەغداد 700 ملیار دینارەكە دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە”. کاروان یاروەیس، ئەندامی…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 2ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە دوایین نرخی دوێنێ،…
Total
0
Share