شاخەوان عەبدوڵا: شایستەی جوتیاران خەرجدەکرێت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا، شایستەی دارایی جوتیاران خەرجدەکرێت.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عێراق تاوتوێی شایستەی جوتیارانیان کرد و بەڵێندرا، شایستەی سەرجەم جوتیاران لە هەرێم، کەرکوک، مەخمور و تەواوی ئەو ناوچانەی دواکەوتووە، خەرجبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ وەجبەی ئەمجارە 500 ملیار دینار تەرخانکراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا، دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی.

دەشڵێت، سەرەتا شایستەی ئەو جوتیارانە دەدرێت، کە بڕکەی کەمە و ناتوانرێت زیاتر دوابخریت؛ بڕیاریشدرا سەرەتا شایستەی ئەوانەی تاوەکو 50 تۆنیان رادەستکردووە لە وەجبەی ئەمجارە، خەرجبکرێت، دواتریش ئەوانەی لە 50 تۆن زیاتریان رادەستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی: لە پڕۆژەی تاکسیی میتەر تا كیلۆمه‌تره‌كه‌ زیاتربێت نرخ كه‌مده‌بێته‌وە

پڕۆژەی تاکسیی میتەر ڕادەگەیەندرێت و بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانیش دەڵێت، نرخەکان لە بەرژەوەندیی سەرنشنینان دەبن. جه‌میل كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی…
Total
0
Share