عەلی حەمە ساڵح: هەرێم لەگەڵ عێراق رێكنەكەوێت مانگی داهاتوو لەم مانگە خراپتر دەبێت

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی بە مۆلیدە ئەهلییەكان بەراورد دەكات و خەڵكی هەرێمی كوردستان ناتوانێت بڕە پارەیەی پێویست بۆ كارەبای 24 كاتژمێریی دابینبكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای ئەوەی بڕیارە پێداچوونەوە بە نرخی كارەبای 24 كاتژمێریدا بكرێت، بەڵام دەبێت حكومەت هەرێم رەچاوی ئاستی بژێویی هاوڵاتیان و باری داراییان لەبەرچاوبگرێت.

وتیشی، “توركیا لە ئێستادا كێشەی دارایی و هەڵئاوسانیی ئابووری هەیە، بەڵام دەست بۆ نرخی كارەبای نەبراوە و بەراورد بەو قەیرانانە نرخی كارەبای هەرێم دوو بەرانبەری توركیا زیاترە”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان باسی لەوەشكردووە، خاوەن پێداویستی تایبەت سێ مانگە مووچەی وەرنەگرتووە بەچی بژی، پێداویستییەكانی بەچی دابینبكات؟ دەشبێت حكومەت بیر لە كەمكردنەوەی باج لەسەر سیستمی بەكارهێنانیی وزەی خۆر بكاتەوە.

لەبارەی مووچە و كێشەی نەوتەوە ناوبراو رایگەیاند، لیژنەیەك بۆ چارەسەری كێشەی بنەڕەتی نەوتی هەرێم، غاز و مووچە پێكهێندراوە و حكومەتی هەرێم قەرزای نەوتە و بەهیچ شێوەیەك عێراق ئامادە نییە بچێت ژێر باری ئەو قەرزەی هەرێم كە كۆمپانیا نەوتییەكان لە عێراق داوایدەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share