نرخی نەوت بەرز بووەتەوە

نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، خاوی برێنت لە سەرووی 63 دۆلارەوەیە، گەشانەوەی بەهای نەوتیش بۆ زیادبوونی هاوردەی چین دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی نیسان، لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 63 دۆلار و 57 سەنتە.

هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكی) بەرامبەرە بە 59 دۆلار و 93 سەنت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی، چین كە یەكێك لە گەورە بەكارهێنەرانی نەوتە هاوردەی نەوتی زیاد كردووە.

بەگوێرەی داتاكانی گومرگی چین، لە مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە ئەو وڵاتە 11 ملیۆن و 690 هەزار بەرمیل نەوتی كڕیوە و هاوردەكردووە، بەوەش 21% كڕینی نەوت لەلایەن چینەوە زیادی كردووە.

بابەتی پێشتر

کەنەدا فرۆشتنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بە تورکیا ڕاگرت

بابەتی دواتر

حکومەت بە هۆکاری کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ تۆمەتبار دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share