سەرۆكی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكەی شەوی رابردووی قەزای شارەبان لە پارێزگای دیالە دەكات و دەڵێت، “دەبێت هەموو هێز و توانایەك و بە هاوكاری و هەماهەنگیی زیاتری سوپای عێراق و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان و بە پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بەرەنگاریان ببینەوە”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بە توندیی سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەكەین كە شەوی ڕابردوو لە ناوچەی عومرانیەی‌ سنووری قەزای شارەبان لە پارێزگای دیالە ئەنجامدرا و بووە هۆی شەهیدبوونی چەندین هاوڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەك هاوڵاتی دیكە.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، “سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین هاوخەمیانین، هیوای سەلامەتی و زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هەمو هاوكارییەكی پزیشكی بۆ برینداران و بەركەوتووان، ئامادەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی كوردستان قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت قەرزەكە لە 15 ملیۆن تا وەكو 100 ملیۆن دینارە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی كشتوكاڵ یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ بانكێك واژووكردووە كە قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت و بڕەكەی…
Total
0
Share