پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە

دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشتر رۆژی 30ی تشرینی دووەم وەک دوا وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە دیاری کرابوو، بەڵام بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک و تا کۆتایی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە، ئەمەش وەک هەلی زیاتر و کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا بەهەر هۆکارێک بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبوە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.

لە مانگی ئابی ئەمساڵ پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان راگەیەندرا، لەوکاتەوە زیاتر لە 22 هەزار خێزان لەسەرجەم ناوچەکان فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: ئەگەر کاری پێویستتان نییە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و داواکارین هاوڵاتییان سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share