بەهۆی ئاگرەکەی دهۆک 11 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران و زیاتر لە 100 دوکان سووتاون

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگەیاند، 11 کەس بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و زیاتر لە 100 دوکان لەناو بازاڕەکە سووتاون و توشی زەرەر و زیانی زۆر بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگەی چەندین تیمی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی دهۆک و لایەنە ئەمنییەکانی دیکە و بە هەوڵی هەموو لایەک توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.

ئاگرەکە درەنگانی شەوی رابردوو، لە ناو بازاڕی چەلێی دهۆک کەوتەوە، زیانێکی زۆری بە دوکاندار و خاوەنکاران گەیاندووە و باس لەوە دەکرێت بە سەدان دوکان بەهۆی ئاگرەکەوە سوتابن، دوکاندارەکان باسیان لەوەکرد قەبارەی زیانەکەیان زۆرە و چەندین دەفتەر دۆلاریان لەناو بازاڕەکەدا بووە و توشی ئیفلاسی کردوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵمەتی كۆكردنەوەی سەگی بێلانە لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە هاوكاریی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان دەستدەكەنەوە بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، فەرمانگەكەیان بە…
Total
0
Share