ریکلامکردن بۆ جۆرە چا و قاوەیەکی تایبەت لە هەرێم قەدەغەکرا

وەزارەتی تەندروستی ریكلامكردن بۆ ئەو جۆرانە لە چا و قاوە قەدەغەدەكات كە تایبەتن بە دابەزاندن یان زیادكردنی كێش و شوێنی فرۆشتنیشیان دیاریدەكات.

سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا ئەو چا و قاوانەی كە بە مەبەستی دابەزاندنی كێش یاخود زیادكردنی كێش بەكاردەهێندرێن، پێویستە لە رێگەی کوالێتیی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) رێگەپێدانیان پێبدرێت و، ستیكەریان لێبدرێت و تەنها لە دەرمانخانەكان بفرۆشرێن.

وتیشی، “ریكلامكردن بۆیان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە، لە راگەیاندنەكانی بینراو و بیستراو و نوسراو و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: ئەگەر کێشەی دەرمان چارەسەر نەکرێت، هەموو کەرتی تەندروستی تووشی کێشە دەبێت

دکتۆر یاد نەقشبەندیی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، لەئێستادا کێشەی دەرمان لە نەخۆشخانەكە دروستبووە، ئەگەر گرفتە سەرەكییەكەی دەرمانیش چارەسەر…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی باری لەناكاو بەهۆی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون درێژدەكاتەوە

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، رێكخراوەكەیان پێیوایە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئاوڵەی مەیمون” بە جیهاندا پێویستی بە درێژكردنەوەی باری لەناكاوی…
Total
0
Share