تەندروستیی راپەڕین: ژمارەیەک دەرمانخانە سزادران و داخران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەک سزادران و داخران.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕیندا هاتووە، “رۆژی چوارشەممە، بەشی پشكنین و بەدواداچوون، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەندیكا پەیوەندیدارەكان و نوێنەری دەزگای ئاسایش، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەکی تەندروستی و كلینیكی ددان و تاقیگەی پزیشكی كەرتی تایبەتی لە سنوری قەزای حاجیاوا بەسەركردەوە”.

دەشڵێت، دوای پشكنین و بەدواداچوون، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوە دران:

1- نۆرینگەی تەندروستیی (شێخ كەمال) سزای پێبژاردن درا و داخرا، بەهۆی ئەوەی وەك پزیشك خۆی ناساندووە، سەرەڕای ئەوەش دەرمانی ماوەبەسەرچوو و نەگونجاوی هەبووە، هەروەها شوێنەكەشی گونجاو نییە.

2- دەرمانخانەی (حاجیاوا) سزای پێبژاردن درا و ئاگاداركرایەوە، بەهۆی دەرمانی بێ سەرچاوە و ماوەبەسەرچوو، هەروەها

نەگونجاویی شوێنەكەی لە رووی ساردی و گەرمییەوە.

3- تاقیگەی پزیشكیی (سەرهەد) دەستخۆشیی لێكرا.

4- هەریەك لە دەرمانخانەی (شیفا)، دەرمانخانەی (كارزان)، دەرمانخانەی (شاری نوا)، دەرمانخانەی (د. شاكار)، نۆرینگەی تەندروستیی (فەرهاد)، نۆرینگەی ددانی (سابیر محەمەد) ئاگاداركرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران تێپەڕاندنی بودجە لە دانیشتنی شەممە بەدووردەزانن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاجیاكان دەنگدان و تێپەڕاندنی یاسای بودجە لە دانیشتنی بڕیاردراوی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدووردەزانن و دوپاتیدەكەنەوە،…
Total
0
Share