تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) داواکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، لەبنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی ئێرانە و بەڕەگەز کوردە، لەساڵی 2017 کەسێکی کوشتووە لە شاری (خانی-پیرانشهر) لە وڵاتی ئێران، دواتر هەڵاتووە بۆ هەرێمی کوردستان، فەرمانی گرتنی لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بۆ دەرچووە.

باس لەوەش دەکات، تۆمەتبارەکە ناوی (ف.ج.ک)ە، لەدایکبووی 1988ە، بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادانی عیراقی، بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواو کردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

دیلان غەفور: ھاوسەنگیمان لە دامەزراندنی پۆلیسی کەرکوکدا پاراست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share