دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆتاییهات

دوای بەڕێوەچوونی بۆ ماوەی سێ رۆژ دووەمین كۆنفرانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتاییهات.

كۆنفرانسەكە رۆژی شەممە 20ی كانونی دووەم لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 800 ئەندام لەژێر دروشمی (گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان) دەستیپێكرد و، درەنگانی ئەمڕۆ كۆتاییهات.

لە یەكەم رۆژی كۆنفرانسدا شەش لیژنە پێكهێنرا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەدای سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان لە پڕۆسەی سیاسیدا. هەروەك لە لە دووەمین كۆنفرانسدا راپۆرتی چوارەم كە بەرنامەی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕانە لەگەڵ راسپاردەی دانانی بەرنامە بۆ كشانەوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان پەسەندكرا.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە ئەركەكانی كۆنفرانسی نیشتمانی دیاریكراوە و بریتییە لە، (دانانی بەرنامەی سیاسی، پێداچوونەوە بە دەستووری ناوخۆیی گۆڕان، گۆڕینی دروشمی بزوتنەوەكە، پەسەندكردن و دەستكاری پلاتفۆرمەكانی هەڵبژاردن، هەڵسەنگاندنی ئەدائی نوێنەران لە دەزگا هەڵبژێردراوەكان و هەڵسەنگاندنی ئەدائی جڤاتی نیشتمانی).

بەپێی پەیڕەو هیچ هەڵبژاردنێك بۆ نوێكردنەوەی جڤاتی گشتی و نیشتمانی و خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتیی بزوتنەوەكە ئەنجامنەدرا و، نوێكردنەوەی ئەو ئۆرگانە باڵایانەی بزوتنەوەكە لە پرۆسەیەكی دیكە جیا لە كۆنفرانس دەبێت.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەیەك بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share