جەبار گۆران: بەهای 100 دۆلار لە نێوان 140 بۆ 145 هەزار دیناردا جێگیردەبێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزین بەخۆوە ببینێت و دەشڵێت، “بەو رێكارانەی دەگیرێنەبەر بەهای 100 دۆلار لە نێوان 140 بۆ 145 هەزار دیناردا جێگیردەبێت”.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەو رێكار و رێوشوێنانەی بانكی ناوەندیی عێراق گرتوویەتیەبەر كە مامەڵەكان لە رێگای بانكییەوە بێت و دۆلار بە نرخی فەرمی بە بازرگانەكان بدرێت ئەوا ئەگەرێكی كراوەیە كە بەهای 100 دۆلار لە نێوان 140بۆ 145 هەزار دیناردا جێگیربێت.

راشیگەیاند، بانكی ناوەندیی عێراق سەرجەم مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەكان لە بری دۆلار دەكاتە دینار و دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگانان دابینبكات كاریگەریان لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵانەوە

بابەتی دواتر

قەتەر: ئاستەنگییەكانی بەردەم ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لابران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share