كاندیدی بەهێزی سوننەكان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ئاشكرابوو

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، د. مەحمود مەشهەدانی زۆرترین چانسی هەیە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مەحمود مەشهەدانی كە لە پێكهاتەی سوننەكانە و ئێستا سەرۆكی لیژنەی ئەوقافە زۆرترین چانسی هەیە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی وەربگرێت، بەڵام ئەو پرسە دواجار سوننەكان خۆیان بڕیاری لەسەر دەدەن، چونكە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پشكی سوننەكانە.

وتیشی، “جگەلە مەحمود مەشهەدانی، خالید عوبەيدیش چانسی هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و بڕیارە سبەی چەند كەسێكی دیكە لە سوننەكان خۆیان كاندید بكەن“.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، هەر ئەمشەو خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی تەقەدوم بە ئامادەبوونی 62 پەرلەمانتاری سوننە كۆبوونەوە و رێككەوتن لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، بە كۆدەنگی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ڕێككەوتنێكی گشتی هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا

پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنێكی گشتیی لەنێوان فراكسیۆنەكاندا هەیە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا. حەسەن خڵاتی، ئەندامی…
Total
0
Share