كۆتایی ئەم مانگە بەغداد 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچە دەنێرێت

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، داوامان لە حكومەتی عێراق كردووە كە سێ مووچەی دیكە بۆ هەرێم رەوانەبكرێت و دەشڵێت، “كۆتایی ئەم مانگە بەغداد 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچە دەنێرێت”.

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشتر داوامانكرد بەغداد بۆ شەش مانگی كۆتایی ئەمساڵ مانگانە 800 ملیار دینار بۆ مووچە بنێرێت، بەڵام بڕیار لەسەر 700 ملیار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ درا.
راشیگەیاند، داوامانكردووە حكومەتی عێراق سێ 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچە بنێرێت و بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچە لەلایەن بەغدادەوە رەوانەبكرێت و وتیشی، “محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە ئەو پرسە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باسبكات و بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدرێت”.

رێباز حەملان جەختیكردەوە هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە كێشەكانی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی نەوت، بودجە و مووچە چارەسەربكرێن.

بابەتی پێشتر

محەمەد حەلبووسی هەڵوێستی خۆی لەسەر دوورخستنەوەی راگەیاند

بابەتی دواتر

شارەوانیی هەولێر: لە كاتی دروستبوونی لافاو پەیوەندییمان پێوەبكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای كەركوك- سلێمانی كەسێك برینداربوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ…
Total
0
Share