کارەبای سلێمانی ئامادەکاریی بۆ وەرزی زستان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای خۆرئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “جەخت لە باشتر ڕاپەڕاندنی کارەکانی هۆبەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتی هاوڵاتییان و ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی زستان دەکەینەوە”.

لەو بارەیەوە دیار عەبدولستار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای خۆرئاوای سلێمانی رایگەیاند، “وەک ئامادەکاریی بۆ وەرزی زستان و باشتر بەڕێوەبردنی کاروباری هاوڵاتییان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ لێپرسراوانی سەرجەم هۆبەکانی چاکسازی کۆبووینەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە کۆبوونەوەکە جەختمان لەسەر باشتر راپەڕاندنی کارەکانی هۆبەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا و ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی زستان و چارەسەرکردنی خێرای کێشەکان کردەوە”.

بابەتی پێشتر

یاریی لوتکە بە یەکسانبون کۆتایی هات

بابەتی دواتر

دڵنیایی لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووونەوەی بەخۆوە بینی و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار. بەیانی…
Total
0
Share