فیدراسیۆنی پەنابەران: ژنێکی کۆچبەری کورد لە دەریای ئیجە خنکا

فدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق – کوردستان، ڕایگەیاند، بەهۆی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران، لە دەریای ئیجەدا، ژنێکی کورد خنکاوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق – کوردستان ئاشكرایکرد، “یەختێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاوکەوت لەناو قوربانیەکاندا ژنێکی کورد هەیە و خەڵکی هەرێمی کوردستانە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەمشەو یەختێکی پەنابەران لە دەریایی ئیجە لە سنوری شاری ئەزمیر ژێر ئاوکەوت بەپێی زانیاریەکان ژنێکی کوردی گیانی لەدەستداوە و کەس و کاری ئەو ژنە کۆچبەرە پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوە کردووە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکە بۆ هەرێمی کوردستان”.

بەهۆی نائومێدبوونی کۆچبەرانی کورد لە سنوری بیلاڕوسیا بۆگەیشتن بە ئەوروپا پێدەچێت کۆچبەران جارێکی دیکە ڕێگای یۆنان هەڵبژێرن، بۆگەیشتن بە ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار وەک تیمێک لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری کاردەکەین

لەبارەی شەقامی 100 مەتری سلێمانییەوە سەرۆکی شارەوانی ئەو پارێزگایە رایگەیاند سولفەیان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە خەرجکراوە و لەگەڵ کۆمپانیای…
Total
0
Share