زێدان ڕاستیکرد .. بەیل و جەیمس دوو کوڕەکەی جارانن

زێدان لەوە تێگەیشتووە کە بەیل و خامێس ناتوانن ئاستی ڕابردوویان بگەڕێننەوە و لە یاریکردن بەردەوامبن

ڕۆژنامەکانی بەریتانیا و ئیسپانیا لەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی تیشکیان خستووەتەسەر ئاستی گاریس بەیل و جەیمس ڕۆدریگێز و دەریانخستووە، کە بۆچوونەکانی زینەدین زێدان لەبارەی ئەم دوو یاریزانەوە ڕاستبوون.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ پاڵپشت بە زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بە مانشێتیك نوسیویەتی، ” زێدان ڕاستیکرد”، مەبەستی ئەم ناونیشانەش نزمی ئاستی گاریس بەیل و جەیمس ڕۆدریگێز بووە بەراورد بە وەرزەکانی ڕابردوو.

بەپێی ئەو داتایانەی دەست ڕۆژنامەکان کەوتوون، لە سەرەتا و دەستپێکەوە “خامێس” لەکۆی پێنج یاری سێ گۆڵی بۆ ئێڤەرتۆن تۆمارکردووە و سێ گۆڵیشی ڕەخساندووە، بەڵام دواتر ئاستی بەرەوخوار هاتووە و بەهۆی پێکانە لەسەریەکەکانەوە خزێنراوەتەسەر کورسی یەدەگ.

هاندەرانی گودیسۆن پارک هیواکانیان بە ئەستێرە کۆڵۆمبییەکەدا هەڵواسیبوو، بەتایبەت کە لەلوتکەی ڕیزبەندی یانەکاندا بوون، بەڵام لە ئێستادا بێهیوابوونیان پێوەدیارە و دەبینن جەیمس هاوشێوەی سەرەتاکانی لە بایرن میونشن باشترین ئاستی پێشکەشکردووە و دواتر لەبەرچاوان ونبووە، واتا ئەمە کاری یەکەمجاری نییە.

خامێس لەسەرەتای وەرز بەهێز دەرکەوتووە و دواتر ئاستی بەرەوخوار هاتووە

لەلایەکی دیکەوە گاریس بەیل تەنها سودێکی بە یانەی تۆتنهام نەگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی لە هیچ یارییەکدا سەرەکی نەبووە و 90 خولەکی تێنەپەڕاندووە، بەڵام دووچاری پێکانێکی نوێ بووە لەهەمان پێگەی پێکانەکانی ڕابردووی، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت و هەفتانەش موچەی 650 هەزار پاوەند بەدەستدەهێنێت.

بەیل دووبارە تووشی پێکان بووە و هێشتا سوودی بە پێکهاتەکانی مۆرینیۆ نەگەیاندووە

بەیل هەمان سیناریۆکانی لە ڕیاڵ مەدرید دووبارە دەکاتەوە، سات لەدوای سات دەردەکەوێت زینەدین زێدانی ڕاهێنەری شاهانە لە فرۆشتن و دوورخستنەوەی باشترین بڕیاریداوە.

ڕۆژنامەی مارکا نوسیویەتی، ” ئێستا زێدان پێدەکەنێت، دەزانێت ئەو بڕیارەی داویەتی دروستە و چیتر یانەکانی ئێڤەرتۆن و تۆتنهام ناچارن بیر لە چارەسەرێک بۆ دوو یاریزانەکە بدۆزنەوە”.

بابەتی پێشتر

پەرستارێکی ئەمریکی دوای کوتانی بە ڤاکسین فایزەر توشی کۆرۆنا بوو

بابەتی دواتر

ئەو هۆکارانەی وادەکەن هەمیشە هەست بە سەرما بکەیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share