چێڵسی لە نێوان هازارد و پاڵەوانی ئەوروپادا بژاردەیەک دەکات

پێداگری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە بەردەوامبوونی ئێرلینگ هالاند، بەرێوەبەرانی چێڵسی ناچارکردووە بیر لە چەند یاریزانێکی دیکە بکەنەوە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی بلوزی لەندەن بیریان لە گەڕاندنەوەی ئیدین هازاردی بەلجیکی کردووەتەوە، لە بەرامبەردا سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێگری لە گواستنەوەکە نەکردووە، بەڵکو بڕی 60 ملیۆن یورۆیان وەک نرخی واژووکردنی بۆندەکەی دیاریکردووە.

سەرچاوەکە پێیوایە گەڕانەوەی هازارد بۆ چێڵسی سەرباری ئەوەی تاوتوێکراوە، بەڵام بابەتێکی ئاستەمە، چونکە ناوبراو لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا دەیەوێت لە مەدرید تواناکانی بسەلمێنێت، جگە لەوەش چەندین بژاردەی باشتر لەبەردەم یانە ئینگلیزییەکەدایە.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی نووسیویەتی، بەهۆی شکستی دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی هالاند، لە ئێستادا فیدریکۆ کیێزای هێرشبەری یانەی یوڤانتۆس و دۆمینیک بێراردی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ساسولۆ داواکراوی سەرەکین بۆ پێگەی هێرشبەری چێڵسی، گواستنەوەی یەکەمیان نزیکی مەحاڵە و دووەمیان نرخەکەی 34 ملیۆن پاوەندە، کە لە لەنرخی هازارد و هالاند زۆر کەمترە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی مۆندیالەوە چامپیۆنزلیگ گۆڕانکاری بەسەردا دێت

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ جموجوڵێکی بەهێزی دەستپێکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا گه‌یشته‌ مۆندیال و تورکیا و ئۆکرانیا و وێڵز به‌شداری پاشکۆکان ده‌که‌ن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌مدا،…
Total
0
Share