مێسی بۆ یاریی مانچستەر سیتی ئامادەیە

مێسی بەشداریی دوایین ڕاهێنانی یانەی پاریس سانجێرمانی كرد و بۆ یارییەكەی مانچستەر سیتی ئامادەدەبێت.

بڕیارە سبەی لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنز لیگ، بەڕێوەبچێت و یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی مانچستەر سیتی بكات.

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەشێوەیەكی ئاسایی بەشداریی مەشقەكانی پاریس سانجێرمانی كردووە و هەستی بەهیچ ئازارێك نەكردووە.

پۆچیتینۆی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان دڵنیایی داوەتە میسی كە لە لیستی یاریزانە سەرەكییەكاندا دەبێت بۆ یارییەكەی مانچستەر سیتی.

لە یەكەم یاریی چامپیۆنز لیگ، پاریس نەیتوانی لە كلۆب برۆج بباتەوە و مانچستەر سیتیش سەركەوتنی بەسەر لایبزیگ بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

سبەینێ مووچەی وەزارەتێكی دیكە دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران.. دەبێت خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە ئامادەبكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share