نەوت ئەمڕۆ لە بازاڕەكاندا 2%ی نرخەكەی لەدەستدا و گەیشتە كەمترین ئاستی سێ مانگی رابردوو بەهۆی مەترسییەكانی پەیوەست بە پاشەكشەی خواست لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و چین-ەوە.
گرێبەستە دواخراوەكانی خاوی برێنت 2.07 دۆلار یان 2.5%ی نرخەكەی لەدەستدا و گەیشتە 79.54 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، لەكاتێكدا گرێبەستە دواخراوەكانی خاوی ئەمریكی 2.04 یان 2.6%ی نرخی لەدەستدا و گەیشتە 75.33 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
هەردووكیشیان گەیشتنە كەمترین ئاستی دوای ناوەڕاستی تەمموزی رابردوو.
بەپێی سەرچاوەكانی بازاڕ، پشتبەست بە ژمارەكانی پەیمانگای پتڕۆڵی ئەمریكی ئەمبارەكانی نەوتی خاوی ئەمریكا بە نزیكەی 12 ملیۆن بەرمیل لە هەفتەی رابردوودا بەرزبووەتەوە، ئەمەش فشار لەسەر نرخ زیاددەكات.
هەروەك تۆمارەكانی چین-ی گەورە بەكاربەری نەوت لە جیهاندا، گومانی لەبارەی ئاستی خواست هێنایە ئاراوە.