لە عێراق دەستكرا بە پێدانی 100 هەزار دینار جەژنانە

هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایانگەیاند، 100 هەزار دینار جەژنانە دەدەنە خانەنشینان و فەرمانبەرانیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، جەژنانەیەک بە بڕی 100 هەزار دینار دەدرێت بە خانەنشینانی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سەر بە وەزارەتەکە.

هاوکات، هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکە (هەمیشەیی، کاتی، کرێی رۆژانە، ئەوانەی لەلایەن لایەنە دەرەکییەکانەوە راسپێردراون، کارمەندانی پاراستنی بارەگای وەزارەت و ئاسایشی کەسی)، بڕی 100 هەزار دیناری جەژنانە دەدرێت بە هەر یەکێکیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: حكومەتی هەرێم تائێستا هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی كۆمپانیاكەمان نەكردووە

بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی كۆمپانیاكەیان نەكردووە. عەلا یاسری، بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ…
Total
0
Share