پەككین داوا لە واشنتن دەكات هەڵەی هەڵسوكەوتە بازرگانییەكانی ڕاستبكاتەوە

چین داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات هەڵەكانی پەیوەندیدار بە ‏هەڵسوكەوتە بازرگانییەكانی ڕاستبكاتەوە، ئەمەش پاش بڕیاركەی ڕێكخراوی بازرگانیی ‏جیهانی لە بەرژەوەندیی چین.‏

وەزارەتی بازرگانیی چین ڕایگەیاند، “داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەین بەدوای ‏بیانووی زیاتردا نەگەڕێت و بەخێرایی هەڵەكانی ڕاستبكاتەوە لەوەی پەیوەندیدارە بە ‏هەڵسوكەوتە بازرگانییەكان دژ بە چین”.‏

ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی ڕێگەی بە چین دا ڕسومات بەسەر هاوردەی ئەمریكیدا ‏بسەپێنێت بە بڕی 654 ملیۆن دۆلاری ساڵانە، لە بڕیارێكدا پاش ململانێ درێژەكەی نێوان ‏هەردوو وڵات دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی نغرۆكردنی بازاڕەكان بە كاڵا.‏

ناكۆكییەكانی تایبەت بە ڕسوماتی تایبەت بە ڕێوشوێنەكانی پشتیوانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ‏‏2012، دوای ئەوەی چین داوایەكی پێشكەشكرد بۆ ئەنجامدانی وتووێژ لەگەڵ ویلایەتە ‏یەكگرتووەكان.‏

بابەتی پێشتر

ئەو هاوبەشانەی پێوەری ئاویان بەستووە لە 45 هەزار دینار زیاتر نادەن

بابەتی دواتر

ڕوسیا بە وەڵامەكانی ئەمریكا لەبارەی ئۆكرانیاوە دڵخۆشنییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share