فەرمانکرا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق فەرمانیدا کە لە ئەمڕۆوە دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیران بکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی عێراق، بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری ڕاسپارد بە دەستپێکردنی خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی عێراق.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، پڕۆسەی خەرجکردنی مووچە لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەستپێدەکات و سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکان دەتوانن ڕێکارە داراییەکان بۆ وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرەکانیان تەواو بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکان: ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەندرێت

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رادەگەیەندرێت. قەیس محەمەداوی…
Total
0
Share