حكومەتی عێراق بڕیار لەسەر مووچە نەدراوەكانی هەرێم دەدات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا چارەنووسی سێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نادیارە و دەشڵێت، “سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە پاكتاویی دارایی لەگەڵ هەرێم دەكەن و ئەو كات بڕیار لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەدەن”.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرچەندە یاسای بودجە پەسەندكراوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ نە بۆ عێراق نە بۆ هەرێمی كوردستان یاساكە نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تائێستا هۆكارەكەی ئاشكرانەكراوە.

وتیشی، “بۆ ئەمساڵ تەنها 700 ملیار دینار ماوە بە قەرز رەوانە بكرێت و تائێستا چارەنووسی سێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نادیارە”.

ئاشكراشیكرد، لە دیدارێكم لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە پاكتاوی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ لەگەڵ هەرێم دەكەین و ئەو كات بڕیار لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە: تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم خانەنشینان بە كارت مووچە وەردەگرن

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بەشێكی زۆری خانەنشینانی شارستانی مووچەیان كراوەتە ئەلیكترۆنی و لە رێگای…
Total
0
Share