پۆلیسی سلێمانی: لەسەر رێگریکردن لە کچێک ماتۆڕسوارێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە پارەو مۆبایلی لەكچێك سەندبوو.

پۆلیس لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی ماتۆڕسوارێك رێگریی لەكچێك کرد و هێرشیکردە سەر و پارە و مۆبایلەكەی لێسەند، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات.

باس لەوەشکراوە، پاش پەیوەندیکردن بە هێزەکانی پۆلیس و ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوەکە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینەوە بدۆزرێتەوە و  دەستگیربكرێت.

لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو پارە و مۆبایلەدا كە تۆمەتبار بردبووی لەگەڵ ماتۆڕسكیلێك كە بە تۆمەتبار بووە.

لەئێستادا تۆمەتبار کە لەدایکبووی ساڵی 2005ـە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن”. بێستون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی…
زیاتر ببینە

سامان بەرزنجی: تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە. سامان بەرزنجی، وەزیری…
Total
0
Share