کۆمپانیای دانەغاز: قازانجی نۆ مانگی ئەمساڵ 126 ملیۆن دۆلار بووە

کۆمپانیای دانەغاز بڵاویکردەوە، لەمساڵدا 126 ملیۆن دۆلار قازانجیان کردووە و بەراورد بە ساڵی پار لە هەمان کاتدا بە رێژەی %27 کەمیکردووە.

کۆمپانیای دانەغاز لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژانە 165 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمی غازی سروشتی زیادیکردووە، و رێژەی بەرھەمھێنانی کۆمپانیاکەش بە رێژەی %8 بەرزبووەتەوە.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژێکدا گەیشتووەتە 37 ھەزار و 150، لە کاتێکدا ساڵی پار 134 هەزار و 300 بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا کشانەوەی خۆی لە رێککەوتننامەیەکی جیهانی تایبەت بە وزە راگەیاند

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی هەوڵە شکستخواردووەکان بۆ نوێکردنەوەی رێککەوتنەکە، لە پەیمانی جاڕنامەی وزە دەکشێتەوە. لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن…
Total
0
Share