سروە محەمەد: ڕەزامەندیمان بۆ وەرگرتنی دەرمان بۆ نەخۆشانی ڕۆماتیزم لە سنووری سلێمانی وەرگرت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پاش هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوام، ڕەزامەندیی ڕەسمیی وەرگیراوە بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشیی ڕۆماتیزمەوە دەناڵێنن لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “سوپاس بۆ خودا پاش هەوڵەکانمان ڕەزامەندیمان وەرگرت بە دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشانی ڕۆماتیزم لە سنووری پارێزگای سلێمانی.”

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە ناوەندی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزم و جومگەکان لە سلێمانی بەدەست کەمیی هەندێک جۆری دەرمانی بنەڕەتییەوە دەناڵێنن، دابینکردنی ئەم پێداویستییانەش بارگرانییەکی زۆر لەسەر شانی نەخۆشەکان و خێزانەکانیان کەمدەکاتەوە.

May be an image of ticket stub and text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار جاف بەدرۆدەخاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) بە بەڵگەوە سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار بەدرۆدەخاتەوە. دوابەدوای بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share