“تیرۆریستێك كوژرا كە بە نیازبوو لە دیالە شەوی سەری ساڵدا خۆی بتەقێنێتەوە”

دەزگای هەواڵگریی عێراق ئاشكرایكرد، لە پارێزگای دیالە “تیرۆریست”ێكیان كوشتووە، بەنیاز بووە لە شەوی سەری ساڵدا خۆی بتەقێنێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی كانونی یەكەم، دەزگای هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاندووە، “لە قەزای بەعقوبە هێزە ئەمنییەكان و دژە تیرۆر و دەزگای هەوڵگریی عێراق، تیرۆریستێكی خۆكوژیان كوشت، كە هێلەگی خۆتەقاندنەوەی بەستبوو”.

هەواڵگریی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەو كەسەی كوژراوە، پیلانی هەبووە شەوی سەری ساڵ لە ئاهەنگێكدا خۆی بتەقێنێتەوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “لە هەمان ئۆپراسیۆندا تیرۆریستێكی دیكەمان دەستگیركردووە”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، بە زانیاریی پێشوەختە كە لە “تیرۆریستێكی دەستگیركراو” وەرگیراوە ئەو ئۆپراسیۆنەیان ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ، چوارشەممە خولەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا بەردەوامدەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share