یەک هەفتە پشوو رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی داوای یەک هەفتە پشووی لە ناوەندەکانی خوێندندا کردووە.

جومانە گلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئێمە وەک کۆمسیۆن پێویستمان، بە یەک هەفتە هەیە بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن بۆ ئەو مەبەستەش داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە رەزامەندی بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوامانکردووە لە رێکەوتی 12 بۆ 19 ی ئەم مانگە، بە مەبەستی ئامادەکردنی بنکەکانی دەنگدان و گواستنەوەی کەلوپەل و پێداویستییەکانی دەنگدان لە ناوەندەکانی خوێندن بکرێتە پشوو، لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانین.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤە

بابەتی دواتر

رێککەوتن لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share