گوندێکی سنووری رانیە بۆردومانکرا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری گوندی بۆسکێن لە دەڤەری راپەڕین بۆردومانکرا و قوربانیی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری گوندی بۆسکێن لە دەڤەری راپەڕین بە درۆنێک مووشەکێک خراوەتە خوار و دوو کەس کە پیادەڕەو بوون کراونەتە ئامانج.

لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا هەردوو کەسەکە برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی رانیە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی ئامارەکانی مانگی رابردووی کاری لیژنە هاوبەشەکانی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی: ئەو مامۆستایەی وشەی نەشیاوی بەرامبەر کچە پەیامنێرێک بەکارهێنا سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share